Bahana - Navid Zardi

Bahana - Navid Zardi

Год
2020
Язык
`英語`
Длительность
168630

以下は曲の歌詞です Bahana 、アーティスト - Navid Zardi 翻訳付き

歌詞 " Bahana "

原文と翻訳

Bahana

Navid Zardi

سوودى نيه ، گەڕانەوەت

تكاى زۆر ، پاڕانەوەت ،

درۆكانت ئاشكرا بوون ،

گوێ ناگرم بۆ دڵدانەوەت ،

پێم لەسەر دڵم دا دەنا ،

نەشم دەوت بریندارم ،

هەڵەكانتم لە یاد دەكرد ،

چونكه ئەموت ئەویندارم ،

من هەر خۆم فریو ئەدا ،

ئەموت قەینا لەبەر یارم ،

قەت بە تۆم نیشان نەدا ،

كە چەن لە خۆم بێزارم ،

بێ فایدەیە تكاكانت ،

بەهانەیە وشەكانت ،

وەكو جاران هەستەكانم ،

ناجووڵێنێ نیگاكانت ،

ئاوا نەبووم كە ئەتبینیم ،

بۆ تۆ خۆم وا لێكردبوو ،

هەستەكانم بێجگە لە تۆ ،

لە ئاست هەموو كەس مردبوو ،

پەشیمانم لەو ساتانەی ،

دڵخۆش ئەبووم كە تۆم ئەدی ،

ئەم ئەشقەی تۆ هەر خەونێ بوو ،

بەس كاتی بوو ، نەكـ ئەبەدی ،

درۆكانت كەشفە ، ئاشكرای ،

بۆیە لە دڵی من دابڕای ،

بابەتێكـ بووی لەناو دڵما ،

كۆتایت هات ، داخراى ،

بێ فایدەیە تكاكانت ،

بەهانەیە وشەكانت ،

وەكو جاران هەستەكانم ،

ناجووڵێنێ نیگاكانت ،

200万曲以上の歌詞

様々な言語の楽曲

翻訳

あらゆる言語への高品質な翻訳

クイック検索

必要なテキストを数秒で見つけます